AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٦ ٠٩:٣٧

سۆمۆ ڕایگەیاند:

هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە هێشتا ڕاگیراوە

هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە هێشتا ڕاگیراوە

کۆمپانیای دەوڵەتی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) چاوەڕێی تەواوبوونی هەندێک بابەتی تەکنیکی دەکات کە پێویستن بۆ دەستپێکردنەوەی لێشاوی نەوت .

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، دوای نزیکەی سێ هەفته لە دەرکردنی حوکمێک له دۆسیەیەکی ناوبژیوانیدا بەراگرتنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە، هێشتا ئەو پرۆسەیە دەستیپێنەکردووەتەوە.

ئەو بڕیارەی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە ٢٣ی ئازاردا دەرچووە، تورکیای پابەند کردووە بە پێدانی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار وەک قەرەبووی بەغدا، بەهۆی ئەوەی ئەنقەرە ڕێگەی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوە لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٨ نەو هەناردە بکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار کە ناوی ئاشکرا نەکردووە، ڕۆژی هەینی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە بەڕێوەبەرانی بۆرییەکە تا ئێستا هیچ ڕێنمایییەکیان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردە پێنەگەیشتووە.

دوو سەرچاوەی دیکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، تا ئێستا بەغدا داوای لە تورکیا نەکردووە دەست بە ناردنی نەوت بکاتەوە.

لاوک غەفووری، بەرپرسی پەیوەندییە میدیاییەکانی دەرەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "هەرشتێک پەیوەندی بە نەوتەوە هەبێت ئێستا بەدەست بەغدا و تورکیایە و دەبێت هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی دەست بە هەناردە بکەنەوە".

دوو بەرپرسی نەوتی عێراق ڕایانگەیاند، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) چاوەڕێی تەواوبوونی هەندێک بابەتی تەکنیکی دەکات کە پێویستن بۆ دەستپێکردنەوەی ناردنەوەی نەوت، بە هاوکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا لە چواری نیساندا ڕێککەوتنێکی کاتی لەگەڵ حکومەتی هەرێم واژۆکرد، بەو هیوایەی دەستبکاتەوە بە هەناردەی نەوت.

زیانی داهاتی حکومەتی هەرێم بەهۆی وەستانی نەوتەوە 550 ملیۆن دۆلارە، بەپێی حیساباتی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە هەناردەکردنی 375 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و داشکاندنی حکومەتی هەرێم بۆ نەوتی خاوی برێنت و وەستانی 20 ڕۆژە.

News ID 45682

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha